AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ٢٨ ١٢:٢١

یەدیعوت ئاحارونوت دانی پێدانا:

ئێران گرینگترین بنکەی ئاسمانی ئیسرائیلی کردە ئامانج

ئێران گرینگترین بنکەی ئاسمانی ئیسرائیلی کردە ئامانج

ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی دانی بە تێکشکانی بنکەی ئاسمانی ئیسرائیل لە ئۆپراسیۆنی ئێران نا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، ڕۆژنامەی ئیسرائیلی یەدعوت ئاحارونوت دانی پێدانا کە بنکەی ئاسمانی نواتیم کرایە ئامانجی هێرشی مووشەکی ئێران.

ئەو ڕۆژنامە درێژەی دا: بنکەی نواتیم گرینگترین بنکەی ئاسمانی لە ئیسرائیل دێتە ئەژمار.

کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەی بی سی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا نووسیبووی کە لە هێرشی مووشەکی-درۆنی ئێران بۆ سەر تێلاڤیڤ، لانیکەم 9 مووشەک بەر دوو بنکەی ئاسمانی نەقەب و نواتیم کەوتووە.

News ID 49837

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha